Dergiler / Bingöl Üniversitesi Yaşayan Diller Enstitüsü Dergisi / 2016 / Cilt: 2 - Sayı: 4

داشۆرین لە نێوان شێخ رەزا و ئیرەج میرزادا

Sayfa
59–93
DOI
—

Özet

داشۆرین لە شیعردا بە شیوازێکی گرنگی ئەدەبی دادەنرێ، چونکە شێوازی زمانیی تایبەت بەخۆی هەیە و شاعیری داشۆری نبێژ بەهۆی ئەم شێوازە زمانییە تایبەتە، وینەی هونەری تەڕوتازەدەخوڵقێنێ. فەرهەنگی وشەی ئەم شێوازە شیعرییە پڕییەتی لە وشەی تابۆ و قەدەغەکراو کە شاعیرانیئەم شێوازە بەبێ هیچ سانسۆرێک بەکاریان دەبەن. شیعری داشۆرین لای کورد، عەرەب، فارسو تورک بایەخێکی زۆری پیدراوە و لەم بوارەدا شاعیری بەناوبانگیان هەیە. لەم توێژینەوەیەدا بەپشتبەستن بە ڕێبازی بەراوردکاریی – ئەمریکی، بەراوردێک لە نێوان شیعرە کوردییەکانی)شێخڕەزای تاڵەبانی( و شیعرە فارسییەکانی)ئیرەج میرزای قاجار(دا دەکرێ. ئەم دوو شاعیرە لە بواریداشۆریندا بە پێشەنگ دادەنرێن و لێرەدا شیعرەکانیان بەپیی ئاستەکانی وشە، ئاستی ئەدەبی و ئاستیئاوازە )مۆسیقا( و هەروەها مەبەستە شیعرییەکانیان بەراورد دەکرێن. لە پرۆسەی بەراوردکردندالەسەر بنەمای میتۆدی وەسفی – شیکاری خاڵە لاواز و بەهێز و جیاوازییەکانی شیعری داشۆرینی ئەمدوو شاعیرە دەسنیشان دەکرێن و لە کۆتاییدا ئەنجامەکان دەخرێنەڕوو.وشەی سەرەکی

Anahtar kelimeler: داشۆرین, ئەدەبی بەراوردکاری, شێوازناسی شیعر, شێخ ڕەزای تاڵەبانی